گرفتار بوونی ده‌یان مه‌عده‌نچی له‌ مه‌عده‌نێكی چین

100y
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ مانگی خاكه‌لێوه‌، به‌ هۆی هه‌ستانی لافاو له‌ مه‌عده‌نێكی به‌ردی خه‌لووز له‌ چین، ده‌یان كرێكاری ئه‌م مه‌عده‌نه‌ له‌ناو مه‌عده‌نه‌كه‌ گرفتار بوون.
به‌ پێی راپۆرتی “شین هووا”، له‌ جه‌ریانی ئه‌م رووداوه‌ له‌ مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی سه‌ر به‌ شیركه‌تی “داتوونگ” له‌ ئۆستانی “شانشی”، ٢٤ كه‌س له‌ناو ئه‌م مه‌عده‌نه‌ گیریان كرد. له‌ كاتی روودانی ئه‌م حادیسه‌یه‌، سه‌رجه‌م ٢٤٧ كه‌س له‌م مه‌عده‌نه‌ كاریان ده‌كرد كه‌ ٢٢٣ كه‌سیان، توانیان خۆیان رزگار بكه‌ن.