دادستانێك له توركیه و دوو هێرشبه‌ر كه ئه‌ویان به بارمته گرتبوو، دوای ته‌قه كردنی یه‌گانی تایبه‌تی ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته له دادگایه‌ك له “ستانبول” كوژران.سه‌رله‌به‌ریانی رۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی خاكه‌لێوه، دوو كه‌س له هێزه‌كانی حێزبی به‌ره‌ی “ئینقلابی ئازادیبه‌خشی خه‌لق” له توركیه، دادستانێكیان له دادگای “ستانبول” به بارمته گرت. گرۆگانگیرهكان، خوازیاری راگه‌یاندنی ناوی چوار كه‌س له هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیه بوون كه له كوشتنی “بێركین ئه‌لوان” ده‌ستیان هه‌بوو. ئه‌وان هه‌روه‌ها خوازیاری ئه‌وه بوون كه سه‌رجه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی خۆپیشاندانی ئێعترازی پاركی “گێزی” له زیندان ئازاد بكرێن. شایانی باسه، ئه‌م دادستانهی توركیه له حاڵی كۆتایی راگه‌یاندنی په‌روه‌نده مه‌رگی “بێركین ئه‌لوان” بوو. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه “بێركین ئه‌لوان” له جه‌ریانی خۆپیشاندانی پاركی “گێزی” كه‌وته به‌ر گولله‌ی فرمێسكڕێژی پۆلیس و چووه حاڵه‌تی كۆما و پاش ٩ مانگ گیانی له‌ده‌ستدا.