به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ره‌ڕای رێوشوێنی توندی ئه‌منیه‌تی رژیم بۆ به‌سیج كردنی خه‌ڵك و ناچار كردنیان به به‌شداری له شانۆی ١٢ی به‌همه‌ن ساڵڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی خومه‌ینی بۆ ئێران، به‌ڵام ئه‌م نمایشه به‌ره‌وڕووی بایكوتی خه‌ڵك بۆوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هێزه‌كانی رژیم ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبیل و ئیمكاناتی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانیان ئیجاره كردبوو و هێنابوویانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵام ئه‌م گاڵته‌جاڕه ده‌وڵه‌تییه به‌ره‌وڕووی كه‌مته‌رخه‌می خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده بۆوه و شكستی خوارد. سه‌ره‌ڕای ساڵانی رابردوو كه رژیم به هه‌ڕه‌شه لێ‌كردن و شانتاژ، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ناچار به به‌شداری كردن له‌م مه‌راسمه ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌م فریوكارییهی شكستی خوارد و به‌ره‌وڕووی گرینگی پێنه‌دان و بایكوتی هاوڵاتیانی شاری نه‌غه‌ده بۆوه.