گه‌ش بینی به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌گه‌ری رێكه‌وتنی هه‌سته‌یی

5
دیپلۆماته‌ رۆژئاواییه‌كان رایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه كه‌‌‌ رژیمی كۆماری ئیسلامی و گروپی ١+٥، رێكه‌وتنێكی مێژوویی به‌ده‌ست بهێنن.به‌ وته‌ی دیپلۆماته‌ رۆژئاواییه‌كان، رێكه‌وتنی كۆتایی له‌وانه‌یه‌ له‌ وتووێژه‌كانی هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌ “ڤیه‌ن” به‌ده‌ست بێت. به‌ڵام له‌ سه‌روبه‌ندی نزیك بوونه‌وه‌ له‌ كۆتایی دوایین موڵه‌تی وتووێژه‌كان له‌ نێوان رژیم و وڵاتانی “ئه‌یالاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا، روسیه‌، فه‌رانسه‌، بریتانیا، چین و ئاڵمان”، نیگه‌رانییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ شكستی وتووێژه‌كانی دوو ساڵه‌، زیاتر بۆته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ دیپلۆماته‌كانی حازر له‌ شوێنی وتووێژه‌كان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی رێكه‌وتنێكی كۆتایی زیاتر له‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ ره‌سمییه‌كانی وڵاتانی حازر له‌م وتووێژانه‌ رایده‌گه‌ینن.