گه‌نده‌ڵی به‌رین له‌ ئه‌ركانی كۆماری ئیسلامی

686t
ئه‌ندامێكی “شورای ناوه‌ندیی حیزبی ئیسلامی كار”ی رژیم دانی به‌ بوونی گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاو له‌ سه‌رجه‌م ئه‌ركانه‌كانی رژیم داناوه‌.ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم له‌ وتووێژێك له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا” هه‌روه‌ها دانی به‌ نه‌مایشی بوونی گه‌ڵاڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی “حه‌سه‌ن رۆحانی” بۆ به‌ناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی داناوه‌ و رایگه‌یاندووه‌: “به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی ئابووری كه‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانی خستۆته‌ ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه‌، به‌ سمینار، سۆخه‌نڕانی و قسه‌ و باس پێكنایه‌ت.”