گه‌نده‌ڵی دارایی له‌ شاره‌داری مه‌ریوان

454t

راپۆرته‌كان باس له‌ ئاشكرا بوونی گه‌نده‌ڵیه‌كی دیكه‌ی دارایی له‌ سیستمی شاره‌داری شاری مه‌ریوان ده‌كه‌ن. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ شاره‌داری شاری مه‌ریوان ئێختلاس كراوه، به‌ڵام شاره‌داری مه‌ریوان ئه‌م هه‌واڵه‌ی ره‌ت كردۆته‌وه‌. شایانی باسه ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار و دوایین جار نییه‌ كه‌ گه‌نده‌ڵی كاربه‌ده‌ستانی رژیم له‌ دام و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان بڵاو ده‌بێته‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌ پێی راپۆرتی ساڵانه‌ی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی شه‌فافیه‌تی دارایی،‌ پێوه‌ری‌ ساڵانه‌ی گه‌نده‌ڵی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌م بوارانه‌دا بریتین له‌ ئێختلاس، دزی‌، به‌رتیل خواردن، كڕین و فرۆشتنی‌ پۆسته‌كانی‌ ده‌وڵه‌تی‌، گه‌نده‌ڵیی دارایی له‌ نێو سیاسه‌تمه‌داران و به‌رپرسانی‌ ده‌وڵه‌تیی‌ و هه‌روه‌ها ده‌ست تێدا بوونی رژیم له‌ قاچاخی مه‌وادی موخه‌در.