گه‌نده‌ڵی و بێ كه‌فایه‌تیی كۆماری ئیسلامی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا

تێجاره‌ت نیووز” له‌ ڕاپۆرتێكی مه‌یدانیدا له‌ شه‌قامی ناسر خۆسرۆوی تاران، ناوه‌ندی قاچاغی ده‌رمان، باسی له‌ فرۆشتنی سه‌همییه‌ی واكسێن به‌ قیمه‌تی ٦٠ ملیۆن تمه‌ن كردووه‌ئاشكرایه‌ كه‌ ئه‌م واكسێنانه‌ له‌ سه‌همییه‌ی كادری ده‌رمانی و كه‌سانی به‌رده‌م مه‌ترسی دزراونپێشتریش له‌ ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندبوو كه‌ له‌ په‌نا فرۆشی واكسێنه‌وه‌، گه‌نده‌ڵیی دیكه‌ش ڕووی داوه‌بۆ نموونه‌ سه‌هامدارانی نه‌خۆشخانه‌ خسووسییه‌كان و سه‌رۆكی نه‌خۆشخانه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌ جیات واكسیناسیۆنی كادری ده‌رمان، ئه‌م واكسێنه‌یان له‌ كه‌سوكار و ئاشنایانی خۆیان داوه‌هێندێك له‌ پزیشكان و په‌رستاران، گه‌نده‌ڵی له‌ وه‌شاندنی واكسێنی كۆرۆنایان له‌ ئاستی نه‌خۆشخانه‌كاندا، جیدیتر و به‌رینتر وه‌سف ده‌كه‌ن و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستییه‌له‌ ماوه‌ی حه‌فته‌كانی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ڕژیم به‌رده‌وام له‌ژێر گوشاردا بووه‌ تا لیستی كه‌سانێك كه‌ واكسێنی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌ بڵاوبكاته‌وه‌له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، باس له‌وه‌ ده‌كرێ كه‌ بێجگه‌له‌ تۆڕی گه‌نده‌ڵیی فرۆشی واكسێن، هێندێك له‌ ئاخونده‌ ده‌نك درشته‌كان له‌ ئاستی ئێراندا واكسێنی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌ كه‌ له‌ ئه‌وله‌وییه‌تی وه‌رگرتنی واكسێندا نه‌بوون و له‌مباره‌وه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، بێده‌نگیی گرتووه‌ته‌ به‌ر.

له‌ حاڵێكدا كه‌ هاورده‌ی واكسێن له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستییه‌وه‌ له‌چاو وڵاتانی دیكه‌ له‌ كه‌مترین ئاستی خۆی دایه‌، هه‌ر ئه‌م ڕاده‌یه‌ش له‌ناو كه‌سانێكدا كه‌ له‌ ئه‌وله‌وییه‌ت دان، به‌خۆڕایی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێك دایه‌ كه‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌ مرۆڤدۆسته‌كان له‌ به‌یانییه‌كانیاندا خوازیاری هاورده‌ كردنی به‌رین و وه‌شاندنی به‌خۆڕایی ئه‌م واكسێنه‌ بوونڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ باروودۆخی كه‌مبوونی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری واكسێنی كۆرۆنادا، پێویسته‌ بۆ وه‌شاندنی به‌ده‌ر له‌ نۆره‌ی ئه‌م واكسێنه،‌ بڕی ٤٠ تا ٦٠ ملیۆن تمه‌ن به‌ ده‌ڵاڵانی سه‌ره‌كیی ده‌رمان له‌ شه‌قامی ناسرخۆسرۆو بدرێتده‌ڵاڵان پاش وه‌رگرتنی پاره‌كه‌، كه‌سه‌كان به‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ده‌ناسێنن و له‌وێ به‌ده‌ر له‌ نۆره‌، واكسێنه‌كه‌یان لێده‌درێتبه‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ بڵاوكراونه‌وه‌، واكسێنی “سپۆتنیك” گرانتر له باقیی واكسنێه‌كانی دیكه‌ موعامه‌له‌ی پێده‌كرێت و وه‌شاندنی ٢ دۆز له‌م واكسێنه‌ له‌ نه‌خۆشخانه،‌ لانیكه‌م ٦٠ ملیۆن تمه‌نی پێویسته‌.

ئه‌م ڕاستییه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ كادری ده‌رمانی ئێران بكه‌ونه‌ ژێر گوشاری چه‌ندین به‌رابه‌ره‌وه‌ و زیاتر ببنه‌ قوربانیبه‌شێك له‌ كه‌سانی ئاگادار له‌م مه‌سه‌له‌یه‌، ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌له‌به‌رچاوگرتنی پڕ بوونی ژووره‌كانی چاوه‌دێریی تایبه‌ت، له‌وانه‌یه‌‌ پێكهاته‌ی ده‌رمانیی ئێران لێكهه‌ڵوه‌شێت و ڕێژه‌ی قوربانی بوونی خه‌ڵك یه‌كجار بچێته‌ سه‌رێله‌ جه‌رگه‌ی قه‌یرانی كۆرۆنادا، ئێران خاوه‌ن زۆرترین قوربانیانی كادری ده‌رمانییه‌ له‌ ئاستی دنیادا.  به‌ڵام له‌ په‌نا قوربانی بوونی كادره‌ ده‌رمانییه‌ فیداكاره‌كان، ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ ئێران به‌خاتری بێ كه‌فایه‌تی و كه‌مته‌رخه‌میی سه‌رانی ڕژیم، گیانیان له‌ده‌ست داوه‌له‌ ڕاستیدا سه‌رانی ڕژیم گیان له‌ده‌ست دانی به‌ساڵاچووانیان بۆ گرینگ نییه‌ئه‌وان ته‌نانه‌ت پێیان باشتر وایه‌ كه‌ له‌ده‌ست ئه‌م به‌شه‌ ڕزگاریان بێت، چونكه‌ له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ به‌ساڵاچووان هه‌زینه‌ی ده‌رمانیان له‌سه‌رێیه‌ و ڕۆڵێكی به‌رچاویشیان له‌ ئابووریی وڵاتدا نییه‌به‌تایبه‌ت، خه‌باتی ڕێكخراو و په‌یگیرانه‌ی خانه‌نشینكراوان و ناڕه‌زایه‌تیی هاووڵاتییانی به‌ساڵاچوو و پشتیوانیی به‌رینی كرێكاران و لاوان، ڕژیمی ترساندووه‌هه‌ر بۆیه‌ كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم، سه‌ره‌ڕای ڕێكخستنی هێرشی هێزه‌ ئینتزامییه‌كان له‌دژیان، به‌كرده‌وه ویرووسی كۆرۆناشیان له‌ گیانیان به‌رداوه‌.

ویرووسی كۆرۆنا و نه‌خۆشییه‌كه‌ی واته‌ كۆویدی ١٩، بابه‌تێكی جیهانییه‌ده‌وڵه‌ت و باڵه‌ جۆراوجۆره‌كانی بورژوازیی جیهان، كاتێك كه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه‌ بوو به‌ ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر، هه‌ركام به‌جۆرێك ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان خسته‌ خزمه‌ت ئامانجه‌كانی خۆیانه‌وه‌ڕژیمه‌كانی هاوشێوه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌ ویرووسی كۆرۆنا وه‌ك ئامرازێك بۆ دامركاندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سه‌ر شه‌قام كه‌ڵكی وه‌رگرتبه‌ڵام له‌ هه‌مان حاڵیشدا ویرووسی كۆرۆنا بێتوانایی و ناكارامه‌ بوونی ده‌وڵه‌ته‌كانی له‌ ئاستی جۆراوجۆردا ده‌رخستئه‌م بێتواناییه‌، ڕسوایی به‌رینی بۆ سیاسه‌تمه‌دارانی هێندێك وڵات له‌وانه‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌مریكا، بۆلسۆنارۆ، سه‌رۆك كۆماری برێزیل و عه‌لی خامنه‌یی و حه‌سه‌ن ڕووحانی، به‌دیاری هێناوه‌ئه‌م چوار كه‌سه‌، سه‌ره‌تا حاشایان له‌ بوونی ویرووسی كۆرۆنا كرد، پاشان له‌ژێر گوشاری ڕاستییه‌كاندا، وه‌ك ویرووسێكی كه‌م مه‌ترسی به‌ ڕه‌سمییان ناسی و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان بۆ پیلانگێڕی ئه‌م یان ئه‌و ده‌وڵه‌ت گه‌ڕانده‌وه‌هه‌ر هه‌موویان، وێڕای خوڵقاندنی كاره‌سات بۆ به‌ساڵاچووان، نه‌خۆشان و كرێكاران و سه‌ره‌نجام گشت كۆمه‌ڵگا، سیاسه‌تی گاڵته‌جاڕانه‌ی خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، ستایش كردله‌و نێوه‌دا، وته‌ و هه‌ڵسووكه‌وتی خامنه‌یی و ڕووحانی و داروده‌سته‌كانیان له‌ ئاستی جیهاندا بێ وێنه‌ بووڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ بایه‌خ نه‌دان به‌ ته‌ندرووستی و سڵامه‌تی خه‌ڵك و به‌ شێوازی هه‌ڵسووكه‌وتی له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا نیشانی داوه‌ كه‌ وه‌ك سیستمێكی سه‌رمایه‌دارانه‌ی گه‌نده‌ڵ و ناكارامه‌، گیانی زۆربه‌ی هاووڵاتییان به‌لایه‌وه‌ هیچ بایه‌خێكی نییه‌وه‌ها ڕژیمێك شیاوی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا نییه‌بێ كه‌فایه‌تیی نیزامی سه‌رمایه‌داری له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كاره‌ساتی وه‌ك په‌تا گشتگیره‌كان، له‌ په‌نا هه‌موو كه‌موكۆڕییه‌كانی دیكه‌یه‌وه‌، سه‌لماندوویه‌تی كه‌ ئه‌م نیزامه‌ شیاوی مرۆڤی سه‌ده‌ی ٢١ نییه‌نیزامی سۆسیالیستی و به‌ڕێوه‌بردنی شۆرایی ژیانی خه‌ڵك، ڕێگای ڕزگاریی مرۆڤایه‌تییه‌ له‌ گشت ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی كه‌ نیزامی سه‌رمایه‌داری خوڵقێنه‌ر و هۆكاری مانه‌وه‌یه‌تیبێگومان، مرۆڤایه‌تی ته‌نیا له‌م ڕێگه‌وه‌ ده‌توانێ به‌شێوه‌ی كارامه‌، به‌ره‌نگاری كاره‌ساتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و سرووشتی ببێته‌وه‌.