له ساڵی ٢٠١٥ی زایینی تا ئیستا، ته‌نها له ده‌روازه‌یه‌کی سنووریی هه‌رێمی کوردستان، هەزاران تۆن خۆراكی خراپ گەڕێندراوتەوە بۆ ئێران.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، لە ساڵی ٢٠١٥دا زیاتر لە ٦ هەزار تۆن خۆراكی خراپ و ماوە بەسەرچوو بۆ ئێران ناردراوه‌ته‌وه. شایانی باسه که به‌شێکی زۆری بازاڕی هه‌رێمی کوردستان پشتی به کاڵاکانی ئێران به‌ستووه‌و له‌و نێوه‌دا ئێران هه‌وڵ ده‌دا زۆرترین کاڵای خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچووی له بازاڕی هه‌رێمی کوردستاندا ساغ بکاته‌وه که به وشیاریی کارمه‌نده‌کانی گومرک له‌و کاره‌یدا ناکام ده‌مێنێته‌وه.