گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ سوریه‌كان بۆ شاری گرده‌سپی

97
دوو رۆژ پێش له‌وه‌یكه‌ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و سه‌رجه‌م خه‌باتكارانی كورد، شاری ستراتیژیكی “گرده‌سپی” سوریه‌ له‌ كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” ده‌ربێنن، ئاواره‌ سوریه‌كان له‌ توركیه‌ بۆ ئه‌م شاره‌ گه‌ڕانه‌وه‌.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، دانیشتووانی ئه‌م شاره‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆسه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان زۆر خۆشحاڵن. شایانی باسه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌ توونده‌كان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی شاری گرده‌سپی، زیاتر له‌ ٢٠ هه‌زار كه‌س له‌ دانیشتووانی ئه‌م شاره‌ و ده‌ورووبه‌ری بۆ توركیه‌ هه‌ڵاتبوون.