گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌یان زیندانی ئێرانی له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ ئێران

33
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “مێهر”، تا ئێستا لیستی زیاتر له‌ ٧٨ كه‌س له‌ زیندانیانی ئێرانی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ده‌ستی كۆماری ئیسلامی دایه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ قۆناغی دوایی دا بڕیاره‌ هه‌رێمی كوردستان چیتر زینداینانی ئێرانی كه‌ بارودۆخی گواستنه‌وه‌ بۆ نێو ئێرانیان هه‌یه‌، شناسایی و بناسێنێت. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ زیاتر له‌ ٢٨ زیندانی ئێرانی له‌ زیندانه‌كانی به‌غدا و ئۆستانه‌ جنوبییه‌كانی عێراق بۆ تێپه‌ڕكردنی باقی حوكمه‌كه‌یان بۆ ئێران گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا له‌ چاوپێكه‌وتنی نێوان جێگری كونسولی وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رژیم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری هه‌رێمی كوردستانی له‌ هه‌ولێر، له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی مه‌حكومینی ئێرانی بۆ وڵات رێكه‌وتن.