گه‌ڕانه‌وه‌ی محه‌ممه‌د ئه‌مین ئاگوشی بۆ زیندان

438w

به‌ پێی ڕاپۆرتی كانونی پارێزه‌رانی مافی مرۆڤی كوردستان، محه‌ممه‌د ئه‌مین ئاگوشی مۆعه‌لیمی خانه‌نشینكراو و به‌ندكراوی سیاسی دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی مه‌ره‌خه‌سییه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ زیندان.
محه‌ممه‌د ئه‌مین ئاگووشی كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خه‌رمانان چووبووه‌ مه‌ره‌خه‌سی ٣ رۆژه،‌ به‌ هۆی نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی مه‌ره‌خه‌سییه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌رمانان، گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ زیندان. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ناوبراو داوای نوێ كردنه‌وه‌ی مه‌ره‌خه‌سییه‌كه‌ی كردبوو به‌ڵام ته‌نها دوو رۆژ مه‌ره‌خه‌سییه‌كه‌یان نوێ كرده‌وه‌، ئه‌ویش ته‌نها به‌ هۆی كێشه‌ی جه‌سته‌یی كه‌ بۆی هاتبووه‌ پێش.