گه‌ڕانه‌وه‌ی ٣ به‌ندكراوی زیندانی ره‌جایی شار له‌ ژووری تاكه‌كه‌سی

 

81y
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، ٣ زیندانی سیاسی به‌ ناوه‌كانی “سه‌عید عابێدینی، موسته‌فا ئێسكه‌نده‌ری و خالد حه‌ردانی” پاش ته‌حه‌مول كردنی ٥ رۆژ ژووری تاكه‌كه‌سی، بۆ سالۆنی ١٢ی زیندانی ره‌جایی شار گه‌ڕێندرانه‌وه‌.ئه‌م ٣ زیندانییه‌ سیاسییه‌، چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش له‌ناكاو و به‌ بێ هیچ هۆكارێكی روون بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسترانه‌وه‌. له‌ كاردانه‌وه‌ به‌م وه‌زعیه‌ته‌، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هاوبه‌ندییه‌كانی ئه‌م سێ زیندانییه‌ سیاسییه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ نێو به‌ند بوون.