گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ركاری ده‌یان كرێكاری ئیخراجی سیمانی كاروون

320q
له‌ ئاكامی به‌دواداچوون و ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی كرێكارانی ئیخراجی كارخانه‌ی “سیمانی كاروون”، ٢٦ كه‌س گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كاره‌كانیان.
جێگای ئاماژه‌یه‌، ٣٩ كرێكاری شاغڵ له‌ كارخانه‌ی‌ سیمانی كاروون به‌ بیانووی ته‌واو بوونی ماوه‌ی قه‌رارداده‌كانیان له‌ رێكه‌وتی ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ سه‌ره‌ڕای نه‌درانی سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و پێنج مانگ مافی بیمه‌، له‌سه‌ركار ئیخراج كران