گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ركاری سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵاتووی یه‌مه‌ن له‌ عه‌ده‌ن

661
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “عه‌بد ره‌به‌ مه‌سنور هادی” سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵاتووی یه‌مه‌ن دوای هه‌شت مانگ، گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ شاری عه‌ده‌ن.
رۆژێك دوای ئه‌وه‌یكه‌ هێزه‌كانی لایه‌نگری ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن عه‌مه‌لیاتێكی هێرشبه‌رانه‌یان له‌دژی گروپی حه‌وسی له‌ باشوری ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستپێكرد، عه‌بد ره‌به‌ مه‌نسور هادی كه‌ هه‌شت مانگ له‌وه‌پێش بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵاتبوو، گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ كۆشكی سه‌رۆك كۆماریی له‌ عه‌ده‌ن. ناوبراو رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌نیازه‌ عه‌مه‌لیاتێك له‌دژی حه‌وسییه‌كان رێبه‌ری بكات. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا سه‌رۆك وه‌زیر و ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌شی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بوون، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ عه‌ده‌ن. شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ كه‌ سه‌رۆك كۆماری یه‌مه‌ن گه‌ڕاوه‌ته‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی. له‌ مانگی سپتامبریشدا مه‌نسور هادی سه‌رۆك وه‌زیر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی چوونه‌ عه‌ده‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وی هێزه‌كانی نه‌یار جارێكی تر به‌ره‌و عه‌ره‌بستان هه‌ڵاتن.