كارخانه‌ی ئالۆمین هه‌ڵكه‌وتوو له شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی ژماره‌ی ١ی سنه كه چه‌ند مانگ پێش به بیانووی كه‌می فرۆش داخرابوو، دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران ده‌ستی به‌كار كرده‌وه.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌م كارخانه‌یه كه به‌رهه‌مهێنه‌ری رادیاتۆره، له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه به بیانوویی كه‌می فرۆشی كه‌لوپه‌له‌كانی داخرابوو، ته‌واوی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ی له‌سه‌ركار ده‌ركرد. كرێكارانی وشیار به سه‌ردانكردنی به‌رده‌وام بۆ ئیداره‌ی كاری سنه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینیان، خاوه‌نكاریان ناچار كرد ژماره‌یه‌كیان بۆسه‌ر كار بگه‌ڕێنێته‌وه، باقی كرێكارانیش له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له به‌رده‌م كارخانه‌كه كۆبوونه‌وه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر كاره‌كانیان بوون. پاشان خاوه‌نكار رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به ناچاری كرێكاره‌كانی دیكه‌شی بۆسه‌ر كاره‌كانیان گه‌ڕانده‌وه. شایانی باسه كارخانه‌ی ئالۆمین پێشتر ٣ شیفتی كاری بوو، به‌ڵام ئێستا خاوه‌نكار بۆ دوو شیفتی كاری ١٢ سه‌عاته كه‌می كردۆته‌وه.