گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ركاری كرێكارانی ئیخراجی شاره‌داری قۆم به‌ شێوه‌ی مه‌رجدار

463y
په‌یمانكارانی شاره‌داری قۆم به‌ كرێكارانی ئیخراجی فه‌زای سه‌وزیان راگه‌یاند: “له‌ ئه‌گه‌ری قبوڵ كردنی قه‌راردادی نوێ، ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆسه‌ر كاره‌كانیان.”
ئه‌م په‌یمانكارانه‌، داوایان له‌ كرێكارانی ئیخراجی فه‌زای سه‌زی شاری قۆم كردووه‌ تا به‌ شێوه‌ی مه‌رجدار بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆسه‌ر كاره‌كانیان. شایانی باسه‌ له‌ بارودۆخی تازه‌دا له‌ به‌رامبه‌ر چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌عات كار، حه‌قده‌ستی كرێكاران به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو تا رێكه‌وتی ٣٠ی مانگی گوڵان و تا ٣ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی په‌یمانكاری فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری قۆم له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ تازه‌ نه‌كردنه‌وه‌ی ئێعتباری قه‌راردادی كارییه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانه‌كانی شاره‌داری، شورای ئیسلامی شار و ئۆستانداری رژیم له‌ شاری قۆم، كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخستبوو.