گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ركاری نیوه‌یه‌ك له‌ كرێكارانی مانگرتووی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا

464y
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، نیوه‌یه‌ك له‌ كرێكارانی مانگرتووی “لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا” دوابه‌دوای به‌ڵێنی په‌رداخت كردنی به‌شێك له‌ مه‌زایا داخراوه‌كانیان، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ركار.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی دووشه‌ممه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ سی و پێنجه‌مین رۆژ دوای مانگرتنی نزیكه‌ی هه‌زار كرێكاری لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا، كه‌متر له‌ نیوه‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌ سالۆنه‌كانی “ئه‌ی ئێر وی” و “ئێسپیراڵ”، دوای بینینی نامه‌ی سه‌رۆكی ئیداره‌ی كاری ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیم له‌ ساوه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت كردنی مافی بیمه‌ی دواخراو و هه‌روه‌ها دانی یه‌كمانگ له‌ پێنج مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، ره‌وتی به‌رهه‌مهێنانیان ده‌ستپێكرده‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ كرێكارانی ساڵۆنه‌كانی “ئێر بی” و “پووشش” هه‌روا له‌ مانگرتندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →