به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ١٤ كه‌س له كرێكارانی ئیخراجی سه‌نایعی پێترۆشیمی غه‌رب، لوله و ئێتسالاتی ئاوان كه چه‌ند مانگ له‌وه‌پێش به هۆی نه‌فرۆشرانی به‌رهه‌مه‌كان و نه‌بوونی سه‌رمایه له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه ئیخراج كرابوون، دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی و شكایه‌تی كرێكاران له خاوه‌نكاری ئه‌م شیركه‌ته، بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بۆسهركاریان درا.
به پێی ئه‌م راپۆرته بڕیار درا خاوه‌نكار سه‌رله‌نوێ كرێكاران له رێكه‌وتی ١ی مانگی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ بباته‌وه بۆسه‌ر كار و له كاتی ئیخراجیان تا گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ركار له بیمه‌ی بێكاری كه‌ڵك وه‌ربگرن. شایانی باسه شیركه‌تی سه‌نایعی پێترۆشیمی غه‌رب به ناوی تیجاری ئاوانی كوردستان، ساڵی ١٣٧٨ دامه‌زرا و له كیلومیتری یه‌كی جاده‌ی نایسه‌ری شاری سنه‌دا هه‌ڵكه‌وتووه.