به پێی راپۆرته‌كان، دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی لوله‌سازی خوزستان، ٦ كرێكاری ئیخراجی گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.به پێی ئه‌م راپۆرته، هاوكات له‌گه‌ڵ دوایین رۆژی مانگرتنی یه‌ك مانگه‌ی كرێكارانی لوله‌سازی خوزستان، رۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان، ٦ كه‌س له كرێكارانی به پیشینه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه، به تۆمه‌تی ئاژاوه نانه‌وه له كارخانه‌كه، له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه ئیخراج كران. له وهزعیهتێكدا كه كرێكاران به‌نیاز بوون، كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌یان بهێنن، بۆ پشتیوانی له كرێكارانی ئیخراجی، نه‌گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و له ده‌ورووبه‌ری ئه‌م كارخانه‌یه، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. پشتیوانی كرێكارانی لوله‌سازی خوزستان، له هاوكاره ئیخراجییهكانیان، خاوه‌نكاری ناچار كرد كه ئه‌م ٦ كرێكاره وه‌ربگرێته‌وه.