گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ركاری زیاتر لە یەک میلێون خانه‌نشینكراو

619q
رۆژنامه‌ی حكومه‌تی “شه‌رق” به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی راپۆرتێك باس له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ركاری یه‌ك و نیو میلێون خانه‌نشینکراو بۆ بازاره‌كانی كار ده‌كات.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، یه‌ك و نیو میلێون خانه‌نشینكراوی سه‌روو ٦٠ ساڵ به‌ هۆكاره‌كانی وه‌ك هه‌قده‌ستی كه‌م، دابینكردنی خه‌رجی كه‌مه‌ر شكێنیی ژیان و پێداویستییه‌كانی گوزه‌ران، به‌ ناچار ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بازاڕی كار. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ” مێهر” له‌ هه‌ر ١٠٠ كه‌س جه‌معییه‌تی چالاكی ئابووریی ‌ وڵات، ٦ كه‌س به‌ساڵا چوون. به‌ پێی راپۆرته‌كان ٨٠ له‌سه‌دی خانه‌نشینكراوانی ئێران، له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریی و له‌ بارودۆخێكی دژوار و سه‌ختی ژیاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.