به پێی راپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی یونان به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ژاری، گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠٠ میلیۆن یورۆیی پشتیوانی ماڵی له بنه‌ماڵه هه‌ژار و كه‌م داهاته‌كانی په‌سه‌ند كرد.
ئه‌م گه‌ڵاڵه، رێوشوێنێكی بۆ پشتیوانی له بێكاران و موسته‌مه‌ڕی بگیرانی كه‌م داهات له‌به‌رچاو گرتووه. به پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، نزیك به ٣٠٠ هه‌زار هاوڵاتی یونانی، كارتی مه‌وادی خۆراكی به‌خۆڕاییان پێده‌درێت. كه‌سانی كه‌م داهات وه‌كوو بێكاران و بنهماڵهگهلێ كه منداڵیان هه‌یه، تا كۆتایی ساڵ به‌رقی به‌خۆڕاییان پێده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها به ٣٠ هه‌زار بنه‌ماڵه‌ش مانگانه ٢٢٠ یورۆ یارمه‌تی هه‌زینه‌ی مه‌سكه‌ن په‌رداخت ده‌كرێت. ده‌وڵه‌تی چه‌پگه‌رای یونان هه‌روه‌ها له قه‌رزداره ماڵیاتیهكان داوای كردووه تا كۆتایی مانگی مارس، حهسابهكانی خۆیان تسویه بكه‌ن. له به‌رنامه‌كانی ده‌وڵه‌ت، پێش‌گرتن به بنه‌ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بۆ هه‌ڵاتن له دانی ماڵیاته. نزیكه‌ی دوو هه‌زار بنه‌ماڵه له‌م وڵاته ٨٠ له‌سه‌دی سه‌روه‌ت و سامانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.