گه‌ڵاڵه‌ی دژ به‌ ژنی رژیم و په‌ره‌سه‌ندنی بێكاری ژنان

104
به‌ وته‌ی ئۆستادێكی دانیشگا و ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی عیلمی دانیشگای ته‌ربیه‌تی موده‌ڕسی ئێران، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌گه‌لێك وه‌كوو دووركاری، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی موره‌خه‌سی زایمان، سه‌رجه‌می له‌ راستای خانه‌نشینكردنی ژنان به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتوون.ناوبراو له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاندووه‌: “رێژه‌ی بێكاری ژنان له‌ ساڵی ٩٢، ٣٢ و ٦ ده‌هۆمی له‌سه‌د بووه‌، به‌ڵام ئه‌م ئاماره‌ یه‌كساڵ دوایی له‌ ساڵی ٩٣ نزیكه‌ی ١١ له‌سه‌د په‌ره‌یسه‌ندووه‌ و گه‌یشتۆته‌ ٤٣ و ٤ ده‌هۆمی له‌سه‌د.” به‌ وته‌ی ناوبراو، ساڵانه‌ نزیكه‌ی ١٠٠ هه‌زار ژن له‌ بازاڕی كار ئێخراج ده‌كرێن. هه‌روه‌ها به‌ پێی ئاماره‌ ره‌سمییه‌كان ٧٤ هه‌زار ژنیش پاش كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ موره‌خه‌سی زایمان له‌سه‌ركار ئێخراج كراون. به‌م پێیه‌ له‌ سه‌رجه‌م ١٠ ساڵی رابردوو زیاتر له‌ ٩٠٠ هه‌زار ژن له‌م ماوه‌دا له‌سه‌ر كار ئێخراج و بێكار بوون. شایانی باسه‌ ئه‌م ئامارانه‌ زیاتر له‌ هه‌ر شتێكی دیكه‌ روونكردنه‌وه‌ی بێكاری ژنان و گوشاری ئابووری یه‌كجار بۆسه‌ر ئه‌م ژنانه‌ و ته‌واوی كۆمه‌ڵگایه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →