سه‌رۆكی “ستادی سیانه‌ت له حه‌ریمی ئه‌منیه‌تی گشتی و مافی شارۆمه‌ندی” رژیم، هه‌واڵی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی دواكه‌وتووانه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی مانكهنهكانی به بیانووی پێش‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنی بێ حیجابی له بوتیكهكان راگه‌یاند.
هه‌ر له‌م پێوهندهیشدا له مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩١یش “ناسر مه‌كارم شیرازی” یه‌كێك له ئاخونده‌كانی حه‌وزه‌ی علمیه‌ی قۆم به ده‌ركردنی فتوایه‌ك، كه‌ڵك وه‌رگرتن له مانكهنهكانی له ویترینی فروشگاكانی جل و به‌رگ حه‌رام راگه‌یاندبوو. شایانی باسه رژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌میشه به په‌سه‌ند كردنی گه‌ڵاڵه‌گه‌لێكی دواكه‌وتووانه و دژه ژنانه هه‌وڵی داوه تا به زه‌بری زۆر و سه‌ركه‌وت و یاساگه‌لی دواكه‌وتووانه هێرش بكاته سه‌ر مافی ژنان.