گه‌ڵاڵه‌ی نوێی رژیم له‌دژی بێ حێجابی ژنان له‌ ئۆتومبیله‌كان

452
وته‌بێژی كومیسیونی هاوبه‌شی فه‌رهه‌نگی و قه‌زایی مه‌جلیسی رژیم، هه‌واڵی په‌سه‌ندكراوی ئه‌م كومیسیونه‌ سه‌باره‌ت به‌ جه‌ریمه‌ی نه‌قدی پولیس بۆ ژنانی “بێ حێجاب له‌ ئۆتۆمۆبیله‌كانی راگه‌یاند.ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم رایگه‌یاندووه‌، رانه‌نده‌كان یان سه‌رنشینانی ئۆتوموبیله‌كان كه‌ حێجاب ره‌چاو ناكه‌ن و یان هه‌ر هه‌ڵسووكه‌وتێكی تر كه‌ له‌گه‌ڵ عۆرفی ئیسلامی نایه‌ته‌وه‌، وه‌كوو موته‌خه‌لف به‌ ئه‌ژمار دێن و مه‌ئموورانی راهنمایی و رانه‌ندگی ده‌بێ به‌ تووندی له‌گه‌ڵیان به‌رخورد بكات. به‌ وته‌ی ناوبراو بۆ ئه‌م ده‌سته‌ له‌ رانه‌نده‌ ژنه‌ بێ حجابه‌كان، سه‌ره‌ڕای جه‌ریمه‌ی ١٠٠ هه‌زار تمه‌نی، ئۆتۆمۆبیله‌كانیشیان بۆ ماوه‌ی ٧٢ سه‌عات راده‌گیرێت.