به پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، ده‌وڵه‌تی چه‌پگه‌رای یونان له جیاتی ئێخراجی كرێكاران و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی، ئه‌وانه‌ی كه ئێخراج كراون سه‌رله‌نوێ بۆسه‌ر كاره‌كانیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.هه‌ر له‌م بواره‌دا پارلمانی یونان یاساییه‌كی په‌سه‌ند كرد كه نزیك به چوار هه‌زار كه‌س له ژنانی شاغڵ كه له به‌شی خه‌ده‌ماتی و ده‌وڵه‌تی بوون و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی موحافێزهكاری پێشۆوه بێكار و خانه‌نیشین كرابوون، سه‌رله‌نوێ بۆسه‌ر كاره‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. ده‌وڵه‌تی چه‌پگه‌رای یونان پاش هاتنه سه‌ركار، چاكسازیگهلێكی جیاجیای بۆ باشتر كردنی بارودۆخی ژیان و به‌ڕێچوونی ژیانی چینی ده‌ستكورت و هه‌ژاری ئه‌م وڵاته به‌كرده‌وه ده‌رهێناوه.