گه‌ڵاڵه‌ی نوێ یه‌كیه‌تی ئۆروپا سه‌باره‌ت به‌ په‌ناخوازان

35
دوابه‌دوای وتووێژی پڕاوپڕی نێوان سه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی ئۆروپا، سه‌ره‌نجام ئه‌م یه‌كیه‌تییه‌ بڕیاری له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ٦٠ هه‌زار په‌ناخواز له‌ وڵاته‌ جیاجیاكانی ئۆروپا دا.به‌ پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌ نوێیه‌، دابه‌شكردنی په‌ناخوازان له‌ وڵاته‌كانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی ئوروپا داوته‌ڵه‌بانه‌یه‌، به‌ڵام سه‌ر‌جه‌م وڵاته‌كان په‌زیرشی په‌نابه‌ریان قه‌بووڵ كردووه‌ بێجگه‌ له‌ دوو وڵاتی مه‌جارستان و بولغارستان كه‌ وه‌كوو ئێستێسنا له‌به‌رچاو گیراون. به‌ پێی ئه‌م بڕیاره‌ی یه‌كیه‌تی ئۆروپا، سه‌ره‌تا ٤٠ هه‌زار په‌ناخواز كه‌ له‌ حاڵی حازردا له‌ ئیتالیا و یونان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌ نێوان وڵاته‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێن. پاشان ٢٠ هه‌زار په‌ناخوازی دیكه‌ كه‌ زۆربه‌یان سورین له‌ وڵاته‌كانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی ئۆروپا دا نیشته‌جێ ده‌كرێن.