گه‌ڵاڵه‌ی پێكهێنانی ناوچه‌ی حائێل له‌ سنووری توركیه‌ و سوریه‌

47
دوابه‌دوای هۆشداری ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیه‌ له‌دژی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌ سوریه‌، راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌رته‌شی توركیه‌ بۆ پێكهێنانی ناوچه‌یه‌كی حائێل له‌ سنووری توركیه‌ و سنووریه‌، خۆی ئاماده‌ ده‌كات.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری ئاسۆشێتێدپرێس، ئه‌م ناوچه‌ “حائێل”ه‌ بڕیاره‌ له‌ به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی كوردی سوریه‌ پێكبێت. ئاسۆشێتێدپرێس له‌سه‌ر زاری رۆژنامه‌ی “یه‌نی شه‌فه‌ق” له‌ نزیك ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزه‌ نیزامییه‌كان بۆ پێكهێنانی ناوچه‌یه‌كی حائێل به‌ درێژایی ١١٠ كیلومیتر و قوڵایی ٣٣ كیلومیتر له‌ سنووره‌كانی توركیه‌ و سوریه، خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن. ئه‌ردۆغان روو له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی رایگه‌یاندووه‌، به‌ هه‌ر نرخێك بێت ئیزنی ئه‌وه‌ نادات كه‌ له‌ به‌ره‌ی سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی توركیه‌، ده‌وڵه‌تی كوردی پێكبێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →