گواستنه‌وه‌ی ئارام و فواد زه‌ندی بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌

273
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری “ئارام و فواد زه‌ندی”، بۆ تێپه‌ڕ كردنی حوكمی چوار مانگ زیندان، راپێچی زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ كران.جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ ئارام و فواد زه‌ندی رێكه‌وتی ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن مه‌ئمورانی لیباس شه‌خسی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران و له‌ لایه‌ن لقی ١ی دادگای رژیم له‌ شاری سنه‌، حوكمی چوار مانگ زیندانی ته‌عزیریان بۆده‌ركرا. ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ رێكه‌وتی ٩ی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی ١٠٠ میلیون تمه‌نی له‌ ئازاد كران و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی گه‌لاوێژ بۆ تێپه‌ڕ كردنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌یان، راپێچی زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ كران.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →