گواستنه‌وه‌ی ئه‌فشین سۆهرابزاده‌ له‌ زیندانی مینابه‌وه‌ بۆ ئێوین

325
به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌ر‌له‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی مانگی خه‌رمانان زیندانییه‌كی سیاسی خه‌ڵكی شاری كرماشان به‌ناوی “ئه‌فشین سۆهرابزاده‌” ٢٤ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ زیندانی مینابه‌وه‌ بۆ زیندانی ئێوینی تاران گواسترایه‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، گواستنەوەی‌ ئەم زیندانییه‌ سیاسییه‌ كه‌ تووشی نه‌خۆشی سه‌ره‌تان بووه‌، لە حاڵێكدایە كە داوای‌ لە دەزگای‌ قەزایی رژیم كردبوو به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بگوازنه‌وه‌، بەڵام پاش تێپەڕبوونی‌ ساڵ و نیوێك هیچ وڵامێك به‌‌ داواكارییه‌كانی نەدراوەتەوە. شایانی باسه، ناوبراو مانگی‌ جۆزەردانی‌ ساڵی‌ ١٣٨٩ لە لایەن هێزەكانی‌ ئیدارەی‌ ئیتلاعاتی‌ شاری‌ كامیارانه‌وه‌ دەستبەسەر كرا و لە لایەن لقی ٢ی دادگای‌ رژیم لە شاری‌ سنە بە تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌كانی نه‌یاری رژیم، به‌ ٢٥ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا.