گواستنه‌وه‌ی ئۆمید ده‌باغچی موكری بۆ زیندانی مهاباد

174
به‌ پێی راپۆرته‌كان، پاش دوو مانگ و نیو نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی “ئۆمید ده‌باغچی موكری”، سه‌رئه‌نجام بۆ زیندانی مهاباد گواسترایه‌وه‌.به‌ پێی راپۆرتی هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران، “ئۆمید ده‌باغچی موكری” له‌ حاڵێكدا هه‌فته‌ی رابردوو بۆ زیندانی مهاباد گواسترایه‌وه‌ كه له‌‌ ماوه‌ی دوو مانگ و نیو بازداشتدا، هیچ مولاقاتێكی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌بووه‌ و هێشتا له‌ تۆمه‌ت و هۆكاری راگیرانی ناوبراویش زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ ئۆمید ده‌باغچی موكری رێكه‌وتی ١١ی مانگی گوڵان و پاش مه‌رگی گوماناوی فه‌ریناز خوسره‌وانی له‌ شاری مهاباد، له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی لباس شه‌خسی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرا.