گواستنه‌وه‌ی بێهنام ئیبراهیم زاده‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌

237
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، “بێهنام ئیبراهیم زاده” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری به‌ندكراو به‌هۆی بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یی، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا. بێهنام ئیبراهیم زاده‌ به‌ هۆی نه‌خۆشی ئارترۆزی مل، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی “خومه‌ینی” تاران كرا و دواتر سه‌رله‌نوێ بۆ زیندان گه‌ڕێندرایه‌وه‌. به‌ پێی ده‌ستوری پزیشكان، بڕیاره‌ ناوبراو له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا، بۆ ئه‌نجامی عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی سه‌رله‌نوێ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ بكرێته‌وه‌. ئه‌م كرێكاره‌ زیندانییه‌ به‌ندكراو له‌ به‌ندی ٢ی زیندانی ره‌جایی شار ناسراو به‌ “دارولقورئان”، سه‌ره‌ڕای ئه‌سڵی جیاكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كان، له‌گه‌ڵ زیندانیانی غه‌یره‌ سیاسی راده‌گیردرێت. شایانی باسه‌ ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش سه‌رۆكی ئه‌و كاتی به‌ندی دارولقورئان دوای تێكهه‌ڵچوونێكی له‌فزی له‌گه‌ڵ بێهنام ئیبراهیم زاده‌ و هێرشی فیزیكی بۆسه‌ر ناوبراو، ئه‌م كرێكاره‌ زیندانییه‌ی راپێچی ژووری تاكه‌كه‌سی كردبوو.