به پێی راپۆرتی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران، رۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی مانگی رێبه‌ندان “بێهنام ئیبراهیم زاده” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و مافی منداڵان بۆ قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی گه‌وهه‌رده‌شت گواسترایه‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه، بێهنام ئیبراهیم زاده پاش دادگایی كردنی سه‌رله‌نوێ و حوكمی زیندانی ٩ ساڵ و چوار مانگ له رێكه‌وتی ٢ی مانگی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین گواسترابۆوه و له ماوه‌ی ٣٦ رۆژی رابردوودا بنه‌ماڵه‌كه‌ی له بارودۆخی ناوبراو هیچ زانیارییه‌كیان نه‌بوو.