گواستنه‌وه‌ی جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده‌ و ره‌سول بۆداقی بۆ به‌ندی ٨ی ئێوین

263q
“جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده‌” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ده‌بیری هه‌یئه‌ت مودیره‌ی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران و ره‌سول بۆداقی موعه‌لیمی زیندانی، بۆ به‌ندی ٨ی زیندانی ئێوین گواسترانه‌وه‌.
جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده‌ كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌ پێی حوكمی راگه‌یه‌ندراو بۆ ته‌حه‌مول كردنی حوكمی شه‌ش ساڵ زیندان، خۆی به‌ دادسه‌رای ئێوین ناساندبوو، ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ راپێچی سالۆنی ژماره‌ ٨ی به‌ندی گشتی ئه‌م زیندانه‌ كرا. جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده‌ به‌ تۆمه‌تی “كۆبوونه‌وه‌ و هه‌وڵی نهێنی له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی و تێكدانی نه‌زمی گشتی له‌ لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه‌ به‌ شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا. هاوكات ره‌سول بۆداقی موعه‌لیمی زیندانی و له‌ ئه‌ندامانی كانونی سنفی موعه‌لیمانیش له‌ حاڵێكدا مه‌حكومیه‌ته‌كه‌ی كۆتایی پێهاتووه‌ كه‌ به‌ په‌روه‌نده‌ سازی نوێ و دوای ته‌حه‌مول كردنی پێنج مانگ زیندان، له‌ ژووری تاكه‌كه‌سیه‌وه‌ راپێچی ئه‌م به‌نده‌ كرا.