گواستنه‌وه‌ی حه‌وت زیندانی مه‌حكووم به‌ ئیعدام به‌ سلولی تاكه‌كه‌سی

511q
به‌ پێی هه‌واڵی “هێرانا” رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لانیكه‌م حه‌وت به‌ندكراوی مه‌حكووم به‌ ئیعدام، بۆ به‌ ئیجرای حوكم راپێچی سلوله‌ئینفرادیه‌كانی‌ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌رج گواسترانه‌وه‌.
ناوی ئه‌م چوار زیندانیه‌”مێهدی كه‌شاوه‌رز، موحه‌ممد حوسینی سه‌بووری، مێهدی سه‌له‌حشوور و سادقی حه‌یده‌ری” راگه‌یه‌ندراوه‌ و ناونیشانی ئه‌وانی دیكه‌ هه‌تا ئێستا ئاشكرانه‌بووه‌. ده‌وترێت ئه‌م حه‌وت زیندانیه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی قه‌زییه‌كانی رژیمه‌وه‌ به‌ تۆ‌مه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست به‌ ئیعدام مه‌حكووم كران.