گواستنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌ی به‌رده‌م زیندانی ئێوین

352q

راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ی به‌رده‌م زیندانی ئێوین ده‌ستبه‌سه‌ر كران، راپێچی زیندان كران.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، دوو كه‌س له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی زیندانی ئێوین بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای رژیم و ژنانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراویش بۆ زیندانی قه‌رچه‌ك گواسترانه‌وه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ رۆژی شه‌ممه‌ مه‌ئمورادی گاردی ویژه‌ی رژیم به‌ هێرش كردنه‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی به‌رده‌م زیندانی ئێوین شه‌ش كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی رۆژی شه‌ممه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك له‌ به‌رده‌م زیندانی ئێوین به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا “ئۆمید عه‌لی شناس” هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی و زیندانی سیاسی به‌ندی ٨ی زیندانی ئێوین، دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دایكی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، مانی له‌ خواردن گرتووه‌.