به پێی راپۆرتی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤی كوردستان، نزیكه‌ی ٣ مانگ له‌وه‌پێش، دوو زیندانی مه‌حكوم به ئێعدام به ناوه‌كانی “سیروان نژاوی” و “ئیبراهیم عیسا پوور” كه به‌مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام بۆ زیندانی ناوه‌ندی ته‌ورێز گواسترابوونه‌وه، درانه به‌ندی عمومی ئه‌م زیندانه.
ئه‌م دوو زیندانییه له لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبێكی نه‌یاری رژیم، حوكمی ئێعدام‌یان بۆ ده‌ركرا. ئه‌م دوو زیندانییه هاورێ له‌گه‌ڵ “سامان نه‌سیم، عه‌لی ئه‌فشاری، حه‌بیبوڵلا ئه‌فشاری و یونێس ئاقاییان”، كۆتاییه‌كانی مانگی رێبه‌ندانی ساڵی رابردوو بۆ به كرده‌وه ده‌رهێنانی حكومی ئێعدام، له به‌ندی ١٢ی زیندانی ورمێ، گواسترانه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار و “عه‌لی و حه‌بیب ئه‌فشاری” له زیندانی ورمێ ئێعدام كران و باقی مه‌حكوم كراوان بۆ زیندانی ته‌ورێز گواسترانه‌وه. شایانی باسه، تا ئێستا له چاره‌نووسی زیندانی سیاسی “سامان نه‌سیم”، هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.