به پێی راپۆرتی هێرانا، رۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه دوو زیندانی سیاسی به ناوه‌كانی “عه‌لیڕه‌زا ره‌سولی و خزر ره‌سول مرۆوهت” له زیندانی “ورمێ”وه بۆ زیندانی مه‌هاباد گواسترانه‌وه.به پێی ئه‌م راپۆرته، “عه‌لیڕه‌زا ره‌سولی” به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حێزبێكی نه‌یاری رژیم به سێ ساڵ و نیو زیندان مه‌حكوم كراوه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه به وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ناوبراو له جه‌ریانی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پشتیوانی له خوێندكارانی شیناوێ له به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی شاری مهاباد ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. “خزر ره‌سول مرۆوهت” كارناسی ئه‌ده‌بیات و هه‌ڵسووڕاوی پێشووی خوێندكاریش سه‌ره‌تای مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩١، ده‌ستبه‌سه‌ر و به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا. ناوبراو پێشتریش ساڵی ١٣٨٧ ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن دادگای رژیم له شاری مهاباد به سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و پێنج ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكوم كرابوو.