گواستنه‌وه‌ی ره‌زا ئه‌مجه‌دی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی سنه‌

178
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی گه‌لاوێژ ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی و هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری به‌ندكراو ره‌زا ئه‌مجه‌دی، به‌ هۆی نه‌خۆشی قه‌لب بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی شاری سنه‌ گواسترایه‌وه‌.ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ رۆژێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌سته‌ری كرا و سه‌رله‌نوێ ره‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ كرایه‌وه‌. به‌ پێی وته‌ی پزیشكه‌كان، ره‌زا ئه‌مجه‌دی به‌ هۆی بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یی و نه‌خۆشی قه‌لبی، ناتوانێت له‌ زیندان بمێنێته‌وه‌ و ده‌بێ له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان له‌ژێر چاودێری پزیشكی دا بێت.