به پێی راپۆرته‌كان، له‌م رۆژانه‌ی دواییدا “رێبوار عه‌بدوڵڵاهی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمه‌كه‌ی، راپێچی زیندانی ناوه‌ندی سنه كرا.به پێی ئه‌م راپۆرته، رێبوار كه به یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرابوو، بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمه‌كه‌ی بانگ كرا و دواتر بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه گواسترایه‌وه. شایانی باسه ناوبراو له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به حوكمه‌كه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه و دوای تاوتوێ كردنی په‌روه‌نده‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادگای سنه‌وه، سه‌رله‌نوێ حوكمی یه‌كساڵ زیندانی بۆدهركرا. جێگای ئاماژه‌یه كه رێبوار كرێكاری ساختمانیه و منداڵێكی ٦ مانگه‌ی هه‌یه. كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان وێڕای مه‌حكوم كردنی حوكمی زیندان له‌دژی رێبوار عه‌بدوڵڵاهی، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ و بێ شه‌رت و مه‌رجی ناوبراو و سه‌رجه‌م كرێكاران، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكارای و زیندانیانی سیاسی به‌ندكراو له زیندانه.