گواستنه‌وه‌ی زیندانیه‌كی سیاسی بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی

413y (1)
به‌ پێی راپۆرته‌كان، زیندانیه‌كی سیاسی به‌ ناوی “عه‌لیڕه‌زا ره‌سولی” كه‌ ماوه‌ی ١٢ رۆژه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێڕانه‌گیشتنی پزیشكی به‌ بارودۆخی جه‌سته‌یی خۆی، مانی له‌خواردن گرتووه‌، ره‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كرا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی جۆزه‌ردان، پاش لێپرسینه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مهاباد، بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسترایه‌وه‌. ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ له‌ رووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ له‌ بارۆدخێكی ناله‌باردا به‌سه‌رده‌بات و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م زیندانه‌ له‌ ناردنی ناوبراو بۆ لای پزیشك، خۆده‌بوێرن و ئێستا له‌ جێگای نه‌شته‌رگه‌ریی، ناوبراویان ره‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كردووه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ ساڵی ١٣٩١ له‌ لقی ١ی دادگای شاری مهاباد به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ له‌دژی نیزام و چالاكی له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی” به‌ سێ ساڵ و نیو زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرا.