به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارخانه‌ی پتروشێمی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا هه‌روا له هاتنی سه‌دان كرێكاری قه‌راردادیی بۆ ئه‌م ناوه‌ند به‌رهه‌مهێنه‌ره پێشگیری ده‌كات.قه‌ده‌غه كردنی هاتنی ئه‌م كرێكارانه بۆ كارخانه كه هه‌موویان له به‌شی ته‌عمیرات و راگرتنی كار ده‌كه‌ن، له ئیمزای قه‌راردادی كاری نوێ خۆده‌بوێرن. شایانی باسه كرێكارانی قه‌راردادی ئه‌م كارخانه‌یه له ئیمزا كردنی قه‌راردادی نوێی خاوه‌نكار خۆده‌بوێرن و ئه‌مه به هه‌ڵاواردن له به‌رامبه‌ر خۆیان ده‌زانن. ئه‌م قه‌راردادی كاتیانه بۆ ماوه‌ی یه‌كساڵه و حه‌قده‌ستی كرێكارانی قهراردادیش یه‌ك چواره‌می حه‌قده‌ستی كرێكارانی ره‌سمی ئه‌م كارخانه‌یه. به‌م پێیه زیاتر له ٥٠٠ كرێكاری پتروشێمی ته‌ورێز رۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی خاكه‌لێوه له ئیداره‌ی كاری ته‌ورێز، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.