گواستنه‌وه‌ی زیندانییه‌كی سیاسی بۆ شوێنێكی نادیار له‌ مهاباد

253y
به‌پێی راپۆرتی “كه‌مپینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی”، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گوڵان، زیندانی سیاسی “مه‌نسوور ئاروه‌ند” له‌ زیندانی مهاباده‌وه‌ بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایه‌وه‌.ناوبراو مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٩٠ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی زیندانی ورمێ كرا و چه‌ندین مانگ له‌ زیندانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ و لێپرسینه‌وه‌دا بووه‌. مه‌نسور ئاروه‌ند له‌ رێكه‌وتی ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٩١ له‌ لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئه‌و شاره‌ به‌ تۆمه‌تی ‌”دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خودا و تبلیغ له‌دژی نیزام و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی رژیم”، سه‌ره‌تا به‌ ئێعدام مه‌حكوم كرا و دواتر حوكمه‌كه‌ی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌دا،