گواستنه‌وه‌ی زیندانییه‌كی سیاسی بۆ زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان

96
به‌ پێی راپۆرته‌كان، زیندانی سیاسی “سالار نه‌قدی” خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ، له‌ زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشانه‌وه‌ بۆ به‌ندی گشتی ئه‌م زیندانه‌ گواسترایه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ كه‌ ماوه‌ی یه‌كمانگه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ له‌ كرماشان لێپرسینه‌وه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌ كراوه‌. سالار نه‌قدی كه‌ هێشتا دیار نییه‌ كه‌ به‌ چ هۆكارێك ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، له‌ زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشانه‌وه‌ بو به‌ندی گشتی ئه‌م زیندانه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا یه‌كێكی تر له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوان به‌ ناوی “یاسر نووری” كه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ له‌ شاری جوانڕۆ ده‌ستبه‌رسه‌ر كرابوو، ئازاد كرا.