گواستنه‌وه‌ی زیندانییه‌كی سیاسی بۆ زیندانی ورمێ

374
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌رمانان، زیندانییه‌كی سیاسی به‌ناوی “سه‌عید سه‌نگه‌ر” له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌وه‌ بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ گواسترایه‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ كه‌ ماوه‌ی ٨ ساڵ له‌ حوكمه‌كه‌ی له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ به‌ندكرابوو‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی رژیمه‌وه‌ راپێچی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ كرا. شایانی باسه‌ ناوبراو پێشتریش چوار ساڵ له‌ زیندانی ورمێ به‌ندكرابوو. جێگای ئاماژه‌یه‌، “سه‌عید سه‌نگه‌ر” ساڵی ١٣٧٩‌ به‌ تۆمه‌تی “هاو‌كاری له‌ حێزبێكی نه‌یاری رژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه به‌ “موحارب” ناسێندرا و به‌ ئێعدام مه‌حكوم كرا كه‌ دواتر حوكمه‌كه‌ی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌دا بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی كه‌م كرایه‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ دوای دادگایی كرانی ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌، ناوبراو نزیكه‌ی ١٥ مانگ له‌ ژووری تاكه‌كه‌سی راگیرا. پێویسته‌ بوترێت ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ له‌ ماوه‌ی ١٥ ساڵ به‌ندكرانی له‌ زیندانه‌ جیاجیاكانی “ئێوین، ورمێ و زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌”، له‌ مافی موره‌خه‌سی بێبه‌ش كراوه‌.