به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی جومعمه ٤ی مانگی گوڵان “ره‌مه‌زان ئه‌حمه‌د كه‌ماڵ” زیندانی سیاسی خه‌ڵكی كوردستانی سوریه كه سه‌ره‌ڕای بارودۆخی جه‌سته‌یی ناله‌بار له به‌ندی ١٢ی زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج راگیراوه، بۆ ده‌ره‌وه‌ی زیندان گواسترایه‌وه.به پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “ره‌مه‌زان كه‌ماڵ ئه‌حمه‌د” ٣٤ ساڵ ته‌مه‌ن خه‌ڵكی شاری كۆبانی سوریه له به‌هاری ١٣٨٧، له ده‌وروبه‌ری شاری “ماكۆ” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستڕێژی گولله‌ی كراوه‌ته‌سه‌ر و به تووندی بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی رژیمه‌وه له یه‌كێك له شاره‌كانی ئۆستانی ورمێ به تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له حێزبێكی نه‌یاری رژیم به ١٠ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا. شایانی باسه، بارودۆخی ناوبراو له كاتی بریندار بوونی تا ئێستا زۆر خراپ راگه‌یه‌ندراوه و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ره‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كراوه.