رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ره‌شه‌ممه، “به‌ختیار مێعماری” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ زیندانی سیاسی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان و مه‌حكوم به ئێعدام، به بڕیاری به‌رپرسانی زیندانی ناوه‌ندی سنه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی ئه‌م زیندانه گواسترایه‌وه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م زیندانییه سیاسییه‌ی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان كه ماوه‌ی ٤ ساڵ و ٦ مانگه به تۆمه‌تی ئه‌ندامییه‌تی له یه‌كێك له حێزبهكانی نه‌یاری رژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و حوكمی ئێعدامی بۆ ده‌ركراوه، حوكمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دیوانی باڵای رژیمه‌وه ته‌ئید كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م زیندانییه سیاسییه له‌م رۆژانه‌ی دواییدا داوای مه‌ره‌خه‌سی كردبوو، به‌ڵام به‌ره‌وڕووی دژایه‌تی به‌رپرسانی زیندانی شاری سنه بۆوه. شایانی باسه، گواستنه‌وه‌ی “به‌ختیار مێعماری” بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی سنه، بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری سه‌باره‌ت به به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدامی ناوبراو، زۆر نیگه‌ران كردووه.