هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت دوای نزیك به دوو هه‌فته راگرتنی له زیندانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم، راپێچی زیندانی ورمێ کرا.
به پێی راپۆرتی “کۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ له ئێران”، “پێشه‌وا ساڵح زاده” هاوڵاتی خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت که نزیک به دوو هه‌فته له‌وه‌پێش له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له شاری مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر کرا، رۆژی یه‌کشه‌ممه بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ گواسترایه‌وه. هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ناوبراو و دوای گه‌ڕان و پشکنینی ماڵه‌که‌ی، ده‌ستیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک که‌لوپه‌ل و به‌ڵگه‌ی شه‌خسی ناوبراودا گرتووه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی پێشه‌وا، تا ئێستا له هۆکاری ده‌ستبه‌رکردنی ناوبراو له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تییه‌کانی رژیمه‌وه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.