گواستنه‌وه‌ی زیندانییه‌ك بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌

139
به‌ پێی راپۆرته‌كان، زیندانییه‌كی خه‌ڵكی شاری بانه به‌ ناوی “موته‌لێب ئه‌حمه‌دیان”، هه‌فته‌ی رابردوو له‌ زیندانی شاری سه‌قزه‌وه‌ راپێچی زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ كرا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، موته‌لێب ئه‌حمه‌دیان كه‌ به‌ تۆمه‌تی “محاربه‌” به‌ ٣٠ ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوه‌، له‌ لایه‌ن رژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌، په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌ی بۆ دروست كراوه‌ و به‌ مه‌به‌ستی دادگایی كران، له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردۆوه‌ راپێچی زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ كراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ رێكه‌وتێك بۆ دادگایی كردنه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه‌. شایانی باسه‌ “ئه‌حمه‌دیان” ماوه‌ی پێنج ساڵه‌ له‌ زیندان به‌ندكراوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →