گواستنه‌وه‌ی زیندانی سیاسی سمكۆ خێلقه‌تی بۆ زیندانی ئه‌راك

286
به‌ پێی راپۆرته‌كان، زیندانییه‌كی سیاسی به‌ناوی “سمكۆ خێلقه‌تی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی شاری مهاباد له‌ زیندانی ئێوینه‌وه‌ بۆ زیندانی شاری ئه‌راك گواسترایه‌وه‌. رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گه‌ڵاوێژ، ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ به‌ندكراوه‌، له‌ به‌ندی ٧ی زیندانی ئێوینه‌وه‌ راپێچی زیندانی شاری ئه‌راك كرا. ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ هه‌تا ئێستا چه‌ندین جاره له‌ به‌نده‌كانی ٢٠٩ و ٧ و ٣٥٠ی زیندانی ئێوین ئاڵوگۆڕی پێكراوه‌ و بۆ ماوه‌یه‌كیش له‌ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج زیندانی كرابوو. شایانی باسه‌، ئەم زیندانییە، لەلایەن دادگای رژیم له‌ شاری “ئەراک”ەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی رژیم بە ١٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا و ئەم حوکمە لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە تەئید كراوه‌.