گواستنه‌وه‌ی سامان نه‌سیم و یونس ئاقایان بۆ دوو زیندانی دیكه‌

488
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، دوو زیندانی سیاسی “سامان نه‌سیم و یونس ئاقایان” به‌ندكراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی زه‌نجان، راپێچی زیندانی ورمێ و مهاباد كران.
سامان نه‌سیم زیندانی سیاسی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان بو زیندانی ناوه‌ندی ورمێ و یونس ئاقایان خه‌ڵكی شاری میاندواو بۆ زیندانی مهاباد گواسترانه‌وه‌. به‌رپرسانی زیندان، ئه‌م دوو زیندانیه‌یان كه‌ پێشتر حوكمی ئێعدامیان بۆ ده‌رهاتبوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ بێ هیچ هۆكار و ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌ك له‌ زیندانی زه‌نجان گواسته‌وه‌.